100هەزار هەلی کار لە دهۆک رەخساوە

پەیامی کورد  ...  100هەزار هەلی کار لە دهۆک رەخساوە

بەڕێوبەری وەبەرهێنانی دهۆک گوتی، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدراون، 100هەزار هەلیکار بۆ خەڵکی خۆمان رەخساوە و بەردەوامیش لەپڕۆژەی تازە هەلی کار دەرخسێنین.

بەرێوبەری وەبەرهێنانی دهۆک، دکتۆر هەڤاڵ سدیق، ڕایگەیاند : ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدراون دەرفەتێکی زۆری کاری بۆ خەڵکی پارێزگاکە رەخساندووە و دەرفەتەکانیش کاریش  بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بوونە، کە نزیکە100هەزار هەلی کار رەخساوە و بەردەوامیش دەرفەتی تازەی کار دەرەخسێنین لەپڕۆژە تازەکانی ئەنجام دەدرێن.
دکتۆر هەڤاڵ سدیق ووتیشی، ئەمساڵ کۆمەڵێک مووڵەت دراوە بە پڕۆژەی وەبەرهێنان وبڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو کۆمەڵێک مووڵەتی دیکە بدرێت بە چەند پڕۆژەیەک لە بواری پیشەسازی و گەشتیاری و کشتوکاڵی، بۆیە پێدانی مووڵەت بە پڕۆژەی جیاجیا بەردەوامی  هەیە و چەند پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێت دەرفەتی زیاتری کاریش بۆ خەڵکی خۆمان دەرخسێنێت.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە