Arabi 21 : بە فەرمانی " السیسی " قورئان و حەدیثەکانی پێغەمبەر لە هەندێک لە کتێبە دەرسییەکان دەردەهێندرێت و لادەدرێت
پەیامی کورد ... Arabi 21 : بە فەرمانی " السیسی " قورئان و حەدیثەکانی پێغەمبەر لە هەندێک لە کتێبە دەرسییەکان دەردەهێندرێت و لادەدرێت
بە پێی زانیارییەکان عەرەبی ٢١ لە ڕاپۆرتێکدا نووسی : لە دوای فەرمانی عەبدۆلفەتاح السیسی ، سەرۆککۆماری میسڕ سەبارەت بە لادانی ئایەتەکانی قورئان و حەدیثەکانی نەبەوی لە کتێبە دەرسییەکان ، دا بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی تووند ، ڕەخنەگەلێکی نوێ لە لایەن عۆلەما ، سیاسەتمەداران و چالاکانی ئەم بوارە ڕووی خۆی لە ئەو کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕەزا حیجازی ، جێگری وەزیری ڕاهێنان و پەروەردەی میسڕ لە بەرامبەر پەرلەمان جەختی کردەوە کە السیسی بە " بیانووی بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی تووندڕەوانە " فەرمانی بە ئەم وەزارەتخانەیە کردووە کە ئایاتە قورئانییەکان و حەدیثەکانی پێغەمبەر لە دوو وانەی زمانی عەرەبی لابدرێت و تەنیا بە وانەی دینی بەسەندە بکرێت .
جێگری وەزیری پەروەردە ، ڕەزامەندی ئەم وەزارەتخانەیە لەگەڵ پێشنیاری نوێنەری پەرلەمان دەربارەی ووتنەوەی وانەیەکی دەرسی نوێ بە ناوەڕۆکی بەهاگەلی هاوبەش لە نێوان دینی ئیسلام ، مەسیحییەت و یەهوودییەت و بنەمای ئارامی و پێکەوەژیان لە ڕاهێنانی سەرەتایی ڕاگەیاندووە .
فەریدی ئەلبەیازی ، ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی ، دانانی نووسرای دینی لە وانە دەرسییەکانی زمانی عەرەبی ، مێژوو و جۆگرافیا ی هبە هەڕەشەیەکی گەورە ناو برد کە بە هۆی ئەوەوە دەرفەت بە مامۆستاگەلی نابەرپرس دەدات کە تەفیسر و شیکردنەوەی تووندڕەوانە و خراپەکارانە لەو نووسراوانە بخەنە ڕوو و بیرورای تووندڕەوانە بڵاوە پێبکەن .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە