" Associated Press "ئاسۆشەیتێد پرێس : عەرەبستان بە نیازە گۆڕانکاری لە ئاڵا و سروودی نیشتیمانی خۆیدا بکات
پەیامی کورد ... " Associated Press "ئاسۆشەیتێد پرێس : عەرەبستان بە نیازە گۆڕانکاری لە ئاڵا و سروودی نیشتیمانی خۆیدا بکات .
حکوومەتی عەرەبستانی سەعوودی بەرەو گۆڕانکاری لە سروودی نیشتیمانی و ئاڵای ئەم ووڵاتە ئیسلامییە لە جووڵەکردن دایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاسۆشەیتێد پرێس ، میدیاکانی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی ڕاپۆرت یان داوە کە لە کۆتاییەکانی ڕۆژی دووشەممە ، شەورای ڕاوێژکاری و هەڵبژاردنی پاشایەتی ئەم ووڵاتە بە گۆڕانکاری لە سروودی نیشتیمانی و ئاڵا دەنگی تەرێنی یان داوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیارەکانی ئەم شەورایە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا یا خود بنچینەی ئێستا لە حۆکمڕانی عەرەبستان دا نییە ، بەڵام خاوەنی ڕۆڵ و دەنگی زۆر گرینگ و کاریگەرە چوونکە ئەندامەکانی لە لایەن پاشای ئەو ووڵاتەوە هەڵدەبژێردرێن و دەست بە کار دەبن و بڕیارەکانی ئەوان بە زۆرینە لە دەستی دەستەڵاتی پاشایەتییە .
پەرلەمانی شورای عەرەبستان زۆرترین دەنگی دایە پێشنووسی چاکسازی شێوە و شکلی ئاڵا، لابردنی ڕستەی «لااله الاالله، محمد رسولالله» لەسەر ئاڵای نیشتیمانی ئەم ووڵاتە و گۆڕینی سروودی نیشتیمانی.
باقی میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەوڵەت یش ڕاپۆرت یان داوە کە ئەم گۆڕانکارییە بە قازانجی چاکسازی سیستەمی حۆکمڕان لە سەر ئاڵا ، درووشم و سروودی نیشتیمانی یەوەیە ، بەڵام نە ناوەڕۆکەکەی . شەورای ڕاوێژکاری یش هێشتا ووردەکاری دەربارەی ئەم گۆڕانکارییە ئاشکرا نەکردووە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە