BBC  : لە ئەنجامی زریانی جەمسەری ئەمریکا کە هەفتەی ڕابردوو لەم ووڵاتە دەستی پێکرد، ٨٩ کەس لە پەیوەندی لەگەڵ خراپی کەش و هەوا گیانیان لە دەست داوە.

پەیامی کورد   ...  BBC   : لە ئەنجامی زریانی جەمسەری ئەمریکا کە هەفتەی ڕابردوو لەم ووڵاتە دەستی پێکرد، ٨٩ کەس لە پەیوەندی لەگەڵ خراپی کەش و هەوا گیانیان لە دەست داوە.

لانیکەم ٢٥ کەس لە ویلایەتی تێنسی و ١٦ کەس لە ئۆریگۆن گیانیان لەدەستداوە. ئۆریگۆن هێشتا لە دۆخی نائاساییدایە.

دەیان هەزار کەس لە سەرانسەری ووڵاتدا بێ کارەبان و پێشبینی دەکرێت کەش و هەوای سارد تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.

هەندێک کەس لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، واشینتۆن، کێنتاکی ، نیۆیۆرک، نیووجێرسی و ویلایەتی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

چوارشەممەی ڕابردوو لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن، بایەکی بەهێز بووە هۆی ئەوەی ستوونی کارەبا بکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلێک و سێ کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.


ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە