CNN : بەناوبانگەکانی چین ناتوانن لە سیاسەت بە دوور بن

پەیامی کورد     ...   CNN  : بەناوبانگەکانی چین ناتوانن لە سیاسەت بە دوور بن  .

وا پێدەچێت بێدەنگ مان ، چیتر بژاردەیەک بۆ کەسانی بەناوبانگ و سێلێبریتی گەلی چین ی نییە و ئەوان دەبێ دەربارەی بابەتگەلی سیاسی بە تایبەت لە چوارچێوەی پاریزگای موسڵمان نشینی سین کیانگ لە حێزبی کۆمۆنیستی ئەم ووڵاتە پاڵپشتی بکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک چەند ڕۆژی ڕابردوو مۆدێلەکان ، گۆرانیبێژەکان و ئەکتەرە بەناوبانگە چینی یەکان پاڵپشتی یان لە سیاسەتەکانی حیزبی کۆمۆنیست لە پارێزگای سین کیانگ کە موسڵمانەکان لەوێ دەژین کردووە و زۆرێک لەوان لەگەڵ برەندگەلی جل و بەرگ و مۆدەی ڕۆژئاوایی خۆیان بە دوور خستووە و قەدەغەیان لە سەر ڕاگەیاندووە . ئەمە لە حالێکدایە کە ڕۆژئاوا و چین لە سەر کردارەکانی چین لەگەڵ موسڵمانانی ئیغوور دا کەوتووەتە کێشە و گرفتی جیددییەوە و هەر دوو لایەنی بەرپرسان و دامەزراوەکانی یەکتریان کردووەتە ئامانجی ئابڵۆقە و گەمارۆوەکان یانەوە . چین بە بەند کردنی یەک میلیۆن موسڵمان و ئازار و ئەشکەنجەی ئەوان تاوانبارە . تۆمەتێک کە بۆ چەندین جار ڕەتی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کەمپەکان بۆ کارپێکردنی زۆرەملی نییە و تەنیا بە مەبسەتی ڕاهێنانی بیروراو سیاسی و هەروەها پێشگرتن لە تووندڕەو بوونی کەسەکان دامەزراوە .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە