Der Tagesspiegel : ئێستا دەبێ ئەمریکا و ئەورووپا نزیکی تاران ببنەوە
پەیامی کورد ... Der Tagesspiegel : ئێستا دەبێ ئەمریکا و ئەورووپا نزیکی تاران ببنەوە .
بۆ پێشگرتن لە شکستی هەوڵەکانی ئێستای ئاڵمانیا دەبێ فەڕەنسا و بەریتانیا هاوکاری دیپلۆماسی هەبێت و لە ڕاستای جێبەجێ کردنی هەماهەنگی هەنگاوەکانی ئێران و ئەمریکا هەوڵ بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە Der Tagesspiegel ی ئاڵمانیا بڕیاری جۆ بایدن بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەل ئێران ، خاوەن گرینگی یەکی باڵا بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ە . گرینگتر لە هەمووان ئەمە یەکەمین هەنگاوی هەست پێکراو لە بەرامبەر ڕۆیشتن بەرەو مەترسییەک بەرەو چەکگەلی ئەتۆمی یە کە نە تەنیا لە نێوان هێزە ئەتۆمییەکانی کلاسیکی دا ڕەواجی هەیە ، بەڵکوو دەمێکە کە لە ووڵاتانی زۆر بچووک وەکوو کۆریای باشوور یش دەبیندرێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە