" FOCUS " فۆکووس ی ئاڵمانی داوای لێبووردن لە " دلشاد بارزانی " نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئا‌ڵمانیا دەکات + وێنە
پەیامی کورد ... " FOCUS " فۆکووس ی ئاڵمانی داوای لێبووردن لە " دلشاد بارزانی " نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئا‌ڵمانیا دەکات
گۆڤاری 'فۆکووس'ی ئاڵمانی، داوای لێبووردن لە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئا‌ڵمانیا دەکات، کە ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر راپۆرتێکیان بەهەڵە لەبارەیەوە بڵاو کردبووەوە.
جێگرى به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تی كورد و ئا‌ڵمانیا كه ناوى له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتبوو، ده‌ڵێت: دادگا هه‌موو تۆمه‌ته‌كانى ڕه‌ت كرده‌وه و گۆڤاره‌كه‌ش داواى لێبووردنى كردووه، به‌ڵام ئێمه‌ش سكاڵامان تۆمار كردووه.
ئارمانج عه‌گید نێروه‌یى، جێگرى به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تی كورد و ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: "گۆڤارى فۆكووسى ئاڵمانى پارساڵ له ٢٥ى١ى ٢٠٢٠ له لاپه‌ڕه‌ى ٣٨ و ٣٩ بابه‌تێكى هه‌ستیاریان بڵاو كرده‌وه و تێدا باسیان له نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئێمه ٨ كه‌س كه كادرى پێشكه‌وتووى پارتین، كرابوو، ئه‌و بابه‌ته‌ش كه گۆڤاره‌كه بڵاوى كردبووەوە، په‌یوه‌ندى به ئێمه و نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێم و دادگا و پۆلیسیشەوە نه‌كردبوو بۆ دڵنیابوون، بۆیه هه‌موو زانیارییه‌كانى به‌هه‌ڵه بڵاو كردبووەوە."
نێروه‌یى، کە كادرى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه له ئه‌ورووپا، زیاتر ووتى: "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه، رۆژى دواتر زیاتر له ٦٠ كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كورد له ئا‌ڵمانیا نامه‌ى ناڕه‌زاییمان ئاراستەى گۆڤاره‌كه كرد كه ئه‌مه بێڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد و جڤاكى كوردى له ئا‌ڵمانیا، كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بین، بۆیه بێڕێزییە به‌رامبه‌ر نوێنه‌رى ئێمه‌ش، کە دواتر گۆڤاره‌كه بۆى دەرکەوت كه شته‌كه ڕاست نییه، هاته سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام به‌رێز نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم ویستى له دادگا یه‌كلایک بكرێته‌وه."
ناوبراو ووتیشی: "لە دادگا دواى ساڵێك هه‌موو شته‌كان روون بوونەوە، كه ئه‌و تۆمه‌تانه دوور بوون له ڕاستى و دادگا بڕیارى دا كه گۆڤاره‌كه هه‌ڵه‌ى كردووه، ئێمه‌ش سكاڵاى خۆمان تۆمار كردووه، هەروەها گۆڤاره‌كەش له په‌ڕە‌ى خۆى به فه‌رمى داواى لێبووردنى كرد، به‌ڵام داواى لێبووردنه‌كه قه‌بووڵ نه‌كراوه و داوامان له دادگا كردووه به یاسایى قه‌ره‌بوومان بكاتەوە و گۆڤاره‌كه سزابدرێت."
گۆڤارى فۆكووسى ئاڵمانى، یه‌كێكه له سێ گۆڤاره هه‌ره پێشه‌نگه‌كانى ئا‌ڵمانیا و هه‌فتانه ده‌رده‌چێت و نزیكه‌ى ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار خوێنه‌رى هه‌یه، نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى له به‌رلین ى پایته‌ختى ئاڵمانیایه و (رۆبێرت شنایده‌ر) له ساڵى ٢٠١٦وه بۆته به‌ڕێوبه‌رى گشتی ئه‌م گۆڤاره.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە