HPG  :  تورکیا چەکى کیمیاوی لە چیای گارە بەکارهێناوە

پەیامی کورد     ...   HPG  :  تورکیا چەکى کیمیاوی لە چیای گارە بەکارهێناوە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانى پاراستنى گەل - هەپەگە راگەیاند :  تورکیا لە چیای گارە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە.
ڕۆژی سێ شەممە فەرماندەیەکى هەپەگە رایگەیاندووە " هێرشەکانى تورکیا بە بەردەوامى هەیە، ئەوەى تا ئێستا دڵنیا بووینەتەوە ئەوەیە تورکیا چەکى کیمیاوی بەکارهێناوە، ئەو چەکەى تورکیا بەکاریهێناوە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى قەدەغەکراوە، ڕووداوی دیکەش هەن کە بەهۆی بۆردومانى بەردەوامەوە نەمانتوانیوەى لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونى تەواو بکەین".
ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆی بۆردوومانەکانى ڕۆژی سێشەممەوە گەریلایەکیان شەهید بووە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە