HSD لە عەین عیسا هەوڵێکی ئەرتەشی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێگای M4 تێکدەشکێنێت
پەیامی کورد ... HSD لە عەین عیسا هەوڵێکی ئەرتەشی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێگای M4 تێکدەشکێنێت
ڕاگەێندرا کە شەوی ڕابردوو کۆمەڵەیەک لە چەکدارانی سەر بە تورکیا ، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگای نێودەولەتی M4 لە شارۆچکەی عەین عێسا کۆنترۆڵ بکەن هێرشێکیان پێکهێناوە کە لە لایەن هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " HSD " ەوە تێکشکێندراوە .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆمەڵەی چەکدارانی سەر بە تورکیاوە ویستوویانە خۆیان بگەێننە ڕێگای نێودەوڵەتی M4 لە عەین عیسا ، بەڵام هێزیەکانی HSD توانیویانە ووڵامی ئەوان بدەنەوەو بنکەیەکی ئەرتەشی تورکیایان لە گوندی میلەک لە باکووری ڕۆژئاوای عەین عیسا کردووەتە ئامانج .
ئەرتەشی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی چەکدارانی سەر بە ووڵاتەکەی کە ماوەیەکی دوور و درێژە لە هەوڵی ئەوەدان کە عەین عیسا لە ژێر دەستی هێزەکانی " HSD " دەربێنن ، سێ بارەگای لەشکەری یان دامەزراوەندووە و بە پێی زانیارییەکان لە گوندەکانی سەیدا ، مەشریف و میلەک چەکی قورس یان جێگیر کردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە