Human Rights Watch : ملیشیا شیعەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان لە کوشتنی چالاکڤانانی عێراقی هەیە
پەیامی کورد ... Human Rights Watch : ملیشیا شیعەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان لە کوشتنی چالاکڤانانی عێراقی هەیە
Human Rights Watch ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تیرۆرکردنی چالاکڤانە عێراقییەکان لە لایەن میلیشیا شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا باسی لەوە کردووە:
تیرۆرکردنى چالاکڤانانی عێراقی هەر لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ یا هەمان شۆڕشی تەشرین تا ئێستا درێژەیان هەیە کە ژمارەیان دەگاتە تیرۆرکردنی ٨١ چالاکى مەدەنى و ڕۆژنامەنووس.
زیتر لە ٢٧ لەو تیرۆرانە لە سەردەمی مستەفا کازمیدا بوونە.
ئەو میلیشیایانەی تیرۆرەکان ئەنجام دەدەن ناترسن لە کوشتنی کەس و دەستبەجێ ئەنجامی دەدەن و خۆیان لە نێو دەسەڵاتدان.
لە ترسی تیرۆرکردنیان، چەندین سەرپەرشتیارى و چالاکی خۆپیشاندانەکان شارەکانیان جێ هێشتووە.
هێزە عێراقییەکان پێشتر تووندوتیژیان بەرامبەر خۆپشاندەران ئەنجام دەدا و سەدان خۆپیشاندەرى ئاشتیخوازیان کوشت.
ئێستا بە بوونی هەر ناڕەزایەتییەک دژى حکوومەت یا شێعەکان یا کۆماری ئیسلامی، چالاکان و ڕۆژنامەنووسان راستەوخۆ دەکرێنە ئامانج.
ئەگەر دەسەڵاتدار نەتوانن بەپەلە ڕێگرى لەو هەوڵانە بکەن ئەوا ترس و دڵەڕاوکێ زیاتر ڕوو لەوانە دەکات کە داواى گۆڕانکارى و هەڵبژاردنى پێشوەختە و یا ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە