Le Monde : بە ئەگەری زۆر ساڵی ٢٠٢٢ لە سێ شوێنی جیهان شەڕ ڕوودەدات

پەیامی کورد     ...    Le Monde  :  بە ئەگەری زۆر ساڵی ٢٠٢٢ لە سێ شوێنی جیهان شەڕ ڕوودەدات .

ئێران یەکێک لە ئەو ناوچانەیە کە بە بڕوای کارناسان ئەمساڵ ٢٠٢٢ لەوانەیە تێیدا شەڕ ڕووبدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی فەڕەنسەوی ، ئالێن فڕاشن لە مەقالەیەکی خۆیدا لە ڕۆژنامەی بە ناوبانگی فەڕەنسەوی لۆمۆند لیستەیەکی لە ناوچەگەلێک کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بە شێوەیەکی زۆر بەهێز لەوانەیە لەوێ دەرگیری چەکداری و شەڕ بێتە ئاراوە کۆکردووەتەوە .

بە ووتەی نووسەر یەکێک لەم ناوجانە ئێران ە ، ووتووێژەکان لە سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆمییەکە بە پێشکەوتنێکی بچووک و کەم دەستی پێکردووەتەوە بەڵام کەش و هەوای سازان خەریکە کەمڕەنگ و کەم و کاڵ دەبێتەوە . بە ووتەی فراشن ، تاران سیاسەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ی کە بە شیوەیەکی یەک لایەنە لەم پەیمانە دەرچوو ، لە بیر نەکردووە هەر بۆیە لە ئێستادا پێش مەرجگەلێکی ئامادە و دەستە بەر کردووە .

ئێران تاکوو ئێستا سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم گەیشتووەتە ٦٠٪ ، لە حاڵیکدا کە کارناسان لەو باوەڕەدان کە گەیشتن بە ئاستی پێویست بۆ کەڵک وەرگرتنی نیزامی و سەربازی تەنیا یەک مانگ درێژە دەخاێنێت بە ووتەی ئەم ڕۆژنامەنووسە ئەم کارەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ هێرش کردن بۆ سەر کۆمەڵەی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێرانهان دەدات کە بە نۆبەی خۆی بێ ووڵام نابێت و لە دەرئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونە دەتوانێت هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆ بگرێت .

یەکێکی دیکە لەو ناوچە مەترسیدارانە " تایوان ە . بە ووتەی نووسەر ، چین لە حاڵی ئەنجامدانی نەمایش و مانۆڕگەلێکە کە واشینتۆن لەو باوەڕەدایە دەتوانێ ببێتە هۆی دەستوەردان لە جەزیرە .بە ووتەی ئەو ویلایەتەیەکگرتووەکان پێشتر پەیمانی دابوو کە کەل و پەلی بەرگری تایوان دەستەبەر بکات ، بەڵام ئەمە ئەوانی ناچار بە دەستوەردان لە دۆخەکە ناکات و کرداری جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بەردەوام لەمبارەیەوە ناڕوونە .

دواهەمین ناوچەیەک کە لە لایەن فراشن ەوە لە لیستەکە دایە ئۆکراین ە . بە ووتەی ئەم ڕۆژنامەنووس ە ، ڕووسیا ڕاستەوخۆ ، زێدەخوازییەکانی خۆی لە کاتێکدا ڕاگەیاند کە داواکاریگەلی تەزمینی ئەمنییەتی ڕادەستی ئەمریکا کردووە لە حاڵیکدا کە لە ئەگەری ناڕەزایەتی لە خاڵە سوورەکانی خۆی دەبێ هەنگاو هەڵنێت .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە