Middle -east news : پەکەکە شەهیدبوونی دوو فەرماندەی پلە باڵای خۆی شاردووەتەوە
پەیامی کورد ... Middle -east news : پەکەکە شەهیدبوونی دوو فەرماندەی پلە باڵای خۆی شاردووەتەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان میدڵ ئێست نیوز لە هەواڵیکدا ڕایگەیاند پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە شەهیدبوونی دوو فەرماندەی باڵای خۆی دەشارێتەوە
پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دوو فەرماندەی باڵای کوژراون بە ناوەکانی : "ئورهان ئۆراک" فەرماندەی ویلایەتی وان و
دووهەمیان"جمهوور کاروومان" فەرماندەی مەیدانی پەکەکە یە . بەڵام تاکوو ئێستا جێگرەوەی بۆ دانەناون بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت کە ئەو دوو فەرماندەیەی شەهیدبوونە
جێگای ئاماژەدانە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینییەوە تا ئێستا کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین، نزیکەی ٢٣٤ گەریلای پەکەکە لە لایەن تورکیاوە شەهید کراون کە زۆرینەیان لە ئۆپراسیۆنی دەرەوەی تورکیا و بە هۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە!
بە پێی ئامارەکانی تورکیا، لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینییەوە تاکوو ئێستا پەکەکە ٧٩٠١ ئەندامی خۆی لە دەست داوە کە لەم ژمارەیەش ٣٣٢٧ کەسیان لە شەڕ لەگەڵ تورکیا شەهید بوونە و ٢٧٠٧ کەسیش خۆی ڕادەستی تورکیا کردووەتەوە!
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە