The Daily Telegraph : بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستەی تێرۆر

پەیامی کورد  ...  The Daily Telegraph : بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستەی تێرۆر

ڕۆژنامەی دەیلی تێلێگراف لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند : بەریتانیا سوپای پاسدارانی لە لیستەی تێرۆریستی خۆی دادەنێت .

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەی تێلێگراف یان ووتووە لە هەفتەکانی داهاتوو دەوڵەتی بەریتانیا ، سوپای پاسداران دەخاتە لیستەی تێرۆرەوە . وەزیرانی ووڵات و ئەمنییەتی بەریتانیا لە پاڵپشتیکارانی ئەم پلانەن .

تام توگندات، وەزیری ئاسایش و سوئلا براورمەن، وەزیری ووڵاتی بەریتانیا هەر دوو پاڵپشتیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕیوە و چاوەڕێ ئەوە دەکرێت هەتا چەند هەفتەی داهاتوو ئەم هەواڵە بەفەرمی ڕابگەیندرێت.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە