The National Interest : بۆچی "Sukhoi Su-57" هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ ناتۆ ؟

پەیامی کورد     ...    The National Interest : بۆچی "Sukhoi Su-57" هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ ناتۆ ؟

رۆژنامەی "The National Interest"ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی سۆخۆ-57ـی ڕووسی خاوەن چەند تایبەمەندییەکە وایکردوە "هەڕەشەیەکی راستەقینە" لەسەر هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" درووست ببێت.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکەی سۆخۆ  "Sukhoi Su-57"ـی ڕووسی خاوەن تایبەتمەندییەکی بەرز و بەهێزە و چەندجۆرێکی مووشەکی جیاواز هەڵدەگرێت و ئامانجەکەی بە ووردی دەپێکێت. 

یەکێكی دیکە لەتایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکەیە ئەوەیە بەراورد بە فڕۆکە پێشکەوتوەکانی دیکە نرخەکەی کەمترە، هەروەها توانایەکی بەرزی هەیە لە پێکانی ئامانجەکەی لەچوارچێوەی ئەرکی تایبەتدا. 
رۆژنامەی "The National Interest"ـی ئەمریکی ئەوەشی خستوەتەرو، فڕۆکەی "Sukhoi Su-57" توانای بەکارهێنانی هەیە لەگەڵ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری ""سۆخۆ-70".

هەروەها نووسەری ئەم مەقالەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە تایبەتمەندی و باڵاییەکانی  "Sukhoi Su-57" ئایرۆدینامیک ە

بە شێوەیەک کە دیزاینی شەڕکەرەکە بەرزترین ئاستی هێزی مانۆڕ و تایبەتمەندیگەلێکی باڵای بۆ ئەنجامی شەڕگەلی ئاسمانی دەستەبەر دەکات


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە