UNHCR پەیامیکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو پەنابەر
پەیامی کورد ... UNHCR پەیامیکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو پەنابەر
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقبوونەوە زیادی كرد و ڕێکخراوی UNHCR یش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات.
دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسێۆنی پەنابەران ڕایدەگەێنێت :" ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٢ تەرمی ٧ پەنابەری تر دۆزرانەوە کە لەسەرمادا ڕەقببوونەوە لە کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقببونەوەو گەیشتە (١٩ ) پەنابەر سەرجەم تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران لەشاری ئیستەنبوڵ".
راشیگەیاند "لەهەمان ڕۆژدا ٣٥ پەنابەری تر لەو ناوچەیە ڕزگارکران بەپێی لێدوانی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان ئەوان ژمارەیان ٦٠ پەنابەر بووە دوای ئەوەی لەشاری ئەدرنایی تورکیاوە چوونەتە خاکی یۆنان کە زۆرینەیان پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ئەفغانستان ، پاکستان ، ئەفریقیا ، نیپاڵ ، بەنگلادش بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەسەربازگەیەک دەست بەسەرکراون وە هیچ خواردن و خواردنەوەیەکیان پێنەدراوە وە هەرچی پێیان بوە لە پارەو بەڵگەنامە و جل و بەرگ و پاسپۆرت لێیان سێندراون و دواتر دابەشکراون بۆچەند گرووپێک و بەجیاجیا و لەکاتی جیاوازدا بەبێ هیچ جل و بەرگێک دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە بەو سەرماو کەش و هەوا نالەبارە''.
ئاماژەی بەوەشدا لەو بارەیەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران داوای کرد بە زووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر گیان لەدەستدانی ئەوپەنابەرانە وە خراپی مامەڵەکردنی پاسەوانانی سنووری یۆنان هەروەها ووتەبیژی هەمان ڕێکخراو ڕایگەیاند کە ئەوان بەدواداچونی وورد بۆ ئە کەیسە دەکەن لەگەڵ هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن بەو ڕووداوەوە وە داواشی کرد دەبێت ژیانی پەنابەران پاریزراوبێت لەهەموو ڕوویەکەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە