UNICEF : لۆبنان لەگەڵ مەترسی لە دەستدانی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕووە
هێنڕیتا فۆر بەڕێوبەری جێبەجێ کاری یوونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : چوار میلیۆن کەسلە سەرتاسەری لۆبنان لە زۆربەیان مدناڵ و لە بنەماڵەگەلی دەستکورتن بە ئەگەری زۆر لەگەڵ کەبوونی زۆری ئاو و یا خود بڕانی یەکجاری ئاوی خواردنەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەوڕوو دەبنەوە و هەر ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێکاری بەپەلە بگیرێتە بەر .
ڕێکخراوی یوونیسێف هۆشداری لە قەیرانی ئاو لە لوبنان دەدات و رایدەگەێنێت، پێدەچێت کاریگەری لەسەر چوار ملیۆن کەس دروووستبکات.
هەروەها ماژەی بەوەشکرد، لە مانگی رابردووەوە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک، ئاو، تەندرووستی، تۆڕەکانی ووزە و چاودێری تەندرووستی، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە و بەوهۆیەوە هاووڵاتیان خۆپیشاندان دەکەن.
رێکخراوی یونیسێف باسی لەوەشکردوە، "بەهۆی نەبونی کارەباوە خزمەتگوزاریە سەرەکییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکەکانی تەندروستی لە ئاوی خواردنەوەی ئارام بێبەش کراون و ژیانیان لە مەترسیدایە"
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە پابەندبوونی روون بۆ چاکسازی لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا لە ووڵاتەکەدا هەیە، لە ڕێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی تۆکمە و سیستماتیکەوە بۆ پاراستنی ژیانی منداڵان و دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئاو و هەمووخزمەتگوزارییەکان.
رێکخراوی یوونیسێف دەڵێت، "تیمی ئێمە لە لوبنان ماندوونەناسانە کار دەکەن، لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی رزگارکردنی ژیان و بەردەوامبووون لە پشتگیریکردن لە ووڵامدانەوەکان بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا، لەوانە گەیاندنی ڤاکسین و فراوانکردنی زیاتری بەرنامەکانی کارەکانمان".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە