بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر بازاڕی له‌نگه نۆژەن دەكرێتەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە 8ی نیسانی 2024 ئاگری گرت و چەندان دوكان زیانیان بەركەوت، لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە.
باسی له‌وه‌شكردووه، نۆژەنکردنەوەی بازاڕه سووتاوهکە لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێرە.
بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکەوێتە نێوان شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری شارەکە. ئەم بازاڕە یەكێكە لە قەرەباڵغەكانترین بازاڕی شارەکە.