شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن

شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن

بڕیارە ئەمرۆ شاندێکی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن زانیاری  لەبارەی هێرشەکەوە بخەنەڕوو.
دوای ھێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، شاندێکی حکومەتی عێراق و وەزیر و بریکاری وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی ھەرێم سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن لەو کێڵگەیە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان ئەو شاندە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ھێرشەکە و زیانەکانی بۆ سەر کێلگەکە و وزەی کارەبا دەخەنەڕوو.
شەوی ڕابردوو ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤، لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشكرایەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات و بەرپرسانی هێرشەکە بداتە دادگا.