فڕۆكەیەكی روسی بە (71) سەرنشینەوە دەکەوێتە خوارەوە

فڕۆكەیەكی روسی بە (71) سەرنشینەوە دەکەوێتە خوارەوە

فڕۆكەیەكی روسی بە (71فڕۆكەیەكی روسی بە (71) سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە، ئاژانسەکانی هەواڵی روسیاش بڵاویانکردووەتەوە، کە دوای كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە گڕی گرتووەو سەرجەم سەرنشینەکانیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسە هەواڵ لەزاری بەرپرسانی دەزگای فریاگوزاری روسیاوە بڵاویانکردووەتەوە، کە فڕۆكەیەكی جۆری (N-148)ی سەر بەكۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ساراتۆڤە، لەسنوری شاری رامینسكۆی باشوری رۆژهەڵاتی مۆسكۆ كەوتووەتەخوارەوە.
دەزگاکە رونیشیکردووەتەوە، کە فڕۆكەکە (٧١) سەرنشینی تێدابووەو شەشیان لەتیمی فڕۆكەكە بوون.
باس لەوەشکراوە، کە دوای چوار دەقیقە لەفڕینی لەفڕۆکەخانەی دوموديدۆفۆ پەیوەندی لەگەڵ لەشاشەی رادارەكان بچڕاوەو دواتر کەوتووەتە خوارەوە.
لای خۆشیەوە ئاژانسی ئەنتەرفاکس بڵاویکردووەتەوە، کە دوای کەوتنەخوارەی و گڕگرتنی، سەرجەم سەرنشینەکانی ناو فۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.