ئاڵمانیا داوا دەکات سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە یەکیتی ئەورووپا بناسێندرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جانیوەری ڕایگەیاند لە هەوڵەکانی بۆ دانانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکیتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت.
ووتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاماژە بە ڕۆڵ و سرووشتی سوپای پاسداران ووتی : سوپای پاسداران هێزێکی سەربازی بەهێزە و لە ڕووی ئایدێئۆلۆژییەوە لەگەڵ ڕژێمی مەزهەبی دەسەڵاتدار هاوتەریبە. ئاماژەی بەوە كرد، بەرلین لەناو یەکیتی ئەورووپادا کاردەکات بۆ "بەدیهێنانی کۆدەنگی" بە ئامانجی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو دامەزراوەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا هەروەها بە توندی ئیدانەی داخستنی ئینتەرنێتی کۆماری ئیسلامی کرد کە زیاتر لە ١٠٠ کاتژمێری خایاندووە. ووتەبێژی وەزارەتەکە ووتی : داخستنی ئینتەرنێت کە بناغەیەکی بنەڕەتییە بۆ ئازادی ڕادەربڕین و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پلاتفۆرمێکی گرینگە بۆ تۆڕکردن و مافی ئازادی گردبوونەوە، کارێکی سەرزەنشت کراو و ئیدانەکردنە.