پەیامی کورد ... ئۆربان : لە زستانی ئەمساڵ دا هەنگاریا ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە بەبێ گازی ڕووسیا
🔸 ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند، "زستانمان بە زیاتر لە 40%ی بەکارهێنانی ساڵانەمان دەست پێکرد. بۆیە هێشتا یەدەگێکی زۆرمان هەیە".
🔸 "لەڕاستیدا پێویست ناکات تەنانەت یەدەگ بەکاربهێنین، ئەگەریش بەکاری بهێنین، تەنها ڕێژەیەکی کەم بەکاردێنین، چوونکە بەردەوام یەدەگەکان پڕدەکرێنەوە. دابین کردنی گازی ووڵاتەکە نەبڕاوە، ئەمەش بابەتێکی سەرەکییە، چوونکە ئەگەر گاز و یەدەگ نەبوایە، کێشەمان هەبوو. بەڵام ئەوە وا نییە".