ئیدارەی ترامپ داوایەکی گرینگ لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکات

Dîroka Belavkirin :
ئیدارەی ترامپ داوایەکی گرینگ لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکات
پەیامی کورد    ...   ئیدارەی ترامپ داوایەکی گرینگ لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکات

ئیدارەی ترامپ داوای لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کردووە، بەڵگەنامەی دامەزراندنی ووڵاتەکەی هەموار بکاتەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسە باڵاکانی ئەو ووڵاتە بەدوور بگرێت.

🔹ئەگەر دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان پابەند نەبێت بەم داواکارییەی ئەمریکا، هەروەها دوو داواکاری دیکە - کۆتایی هێنان بە لێکۆڵینەوەکان لە سەرکردەکانی ئیسرائیل لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی غەززە و کۆتایی هێنان بە لێکۆڵینەوەکانی پێشووی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی فەرمی - واشینتۆن لەوانەیە سزا بەسەر بەرپرسانی دیکەی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان و خودی دادگاکەدا بسەپێنێت.

🔹جگە لەوەش واشینتۆن نیگەرانە لە ئەگەری لێکۆڵینەوە لە سەرکردەکانی ئەمریکا لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی ترامپ و دەیەوێت دادگای نێودەوڵەتی تاوان دەسەڵاتی دادگایی کردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای نەبێت.