هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق گوندەکانی نزیک بەنداوی تیشرینیان تۆپباران کردووە

Dîroka Belavkirin :
هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق گوندەکانی نزیک بەنداوی تیشرینیان تۆپباران کردووە

پەیامی کورد- ڕەقە... هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق گوندەکانی نزیک بەنداوی تیشرینیان تۆپباران کردووە

هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی کاتیی سووریا، گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرینیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب تۆپباران کردووە.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "گرووپەکانى سەر بە حکومەتی دیمەشق گوندەکانی (حەج حوسێن) و (شێخ مەحشی)، هەروەها (گردی سیریاتێل)یان لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین تۆپباران کرد".

هەروەها وتیشی: "گرووپەکان لەم تۆپبارانەدا، تۆپ و چەکی قورسیان بەکارهێناوە".

و ڕوونیشیکردەوە کە ئەم تۆپبارانە هەڵکشانێکی "مەترسیدارە و حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە دەبێتە هۆی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی مەدەنییەکان و ژێرخانی زیندووی ناوچەکە".