پەیامی کورد ... ئیسرائیل چاودێری هەوڵەکانی ئێران بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە مووشەکییەکان دەکات
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێک دا ئاشکرای کرد، دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە ووردی چاودێری هەوڵەکانی ئێران دەکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی،کە لە ماوەی شەڕی "١٢ ڕۆژە"دا گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێران لە ئێستادا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کڕینی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە چین، بەتایبەت ئامێری "میکسەری هەسارەیی" بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی، پڕۆسەی درووست کردنی مووشەک خێرا بکات.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێش شەڕەکە، ئێران خاوەنی دوو هەزار مووشەکی بالیستی بووە، بەڵام دوای هەڵدانی ٥٢٨ مووشەک و تێکشکانی بەشێکی زۆری کۆگاکانیان، ئێستا تەنیا نزیکەی هەزار مووشەکی ماوە؛ تاران ئامانجیەتی ئەم ژمارەیە بگەێنێتە هەشت هەزار مووشەک. هەروەها لە کۆی ٥٠٠ مووشەک هاوێژ، نزیکەی ٣٠٠ دانەیان لەناوچوون یان زیانی تووندیان بەرکەوتووە، هەرچەندە هێشتا بەشێک لە سیستەمە ژێرزەمینییەکانی لە ناوچە شاخاوییەکان دا پاراستووە.