ئێران خوێندکارێکی بە "تاوان"ـی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا

Dîroka Belavkirin :
ئێران خوێندکارێکی بە "تاوان"ـی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
پەیامی کورد    ...   ئێران خوێندکارێکی بە "تاوان"ـی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا

دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەڵێ، خوێندکارێکی زانکۆی شاهروودی سمنانی بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە داوە.
 
ڕۆژی شەممە، ئاژانسی هەواڵی میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ سزای لەسێدارەدانی عەقیل کیشاوەرز، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری زانکۆی شاهروود کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر کرابوو، جێبەجێ کرا.
 
بەگوێرەی میزان، عەقیل کشاوەرز دژی ئێران هاوکاری سوپای ئیسرائیل و مۆسادی کردووە و مانگی ئایاری ئەم ساڵ، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی سوپا لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی شوێنێکی سەربازی لە ورمێ دەستگیرکرا.

ئاژانسی هەواڵی دەسەڵاتی دادی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، عەقیل کشاوەرز بەگشتی لە شارەکانی تاران، شاهروود، ئیسفەهان و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوکاری مووساد و سوپای ئیسرائیلی کردووە.