پەیامی کورد ... ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی کشایەوە
🔸سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا بە تەواوکردنی پرۆسەی کشانەوە لەو ڕێکخراوە بە فەرمی لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی کشاوەتەوە.
🔸ئەمریکا کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر پرۆسەی کشانەوەی لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەستپێکرد، بەشێوەیەکی فەرمی لەو ڕێکخراوە کشایەوە لەکاتێکدا قەرزێکی نەدراوی نزیکەی 260 ملیۆن دۆلاری لەدوای خۆی بەجێهێشت.
🔸رێکخراوی تەندرووستی جیهانی بەنیازە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی گشتی دا کە بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ (٢٠٢٦) بەڕێوەبچێت، بژاردە یاساییەکان بۆ کۆکردنەوەی قەرزەکانی ئەمریکا تاوتوێ بکات.
🔸دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لە 20ی 1ی 2025، بە واژووکردنی فەرمانی جێبەجێ کردن بۆ کشانەوەی ووڵاتەکەی لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕاگەیاندبوو، تیایدا ئاماژەی بەوەدابوو کە بەشداری واشینتۆن لەو ڕێکخراوەدا زۆر زیاترە لە ووڵاتانی دیکە.