​​​​​​​پووتین : ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی جەمسەری باکوور، سەرەڕای ئەوەی ڕەنگە گەرمبوونی جیهان بە ساردییەک جێگەی بگرێتەوە

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​پووتین : ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی جەمسەری باکوور، سەرەڕای ئەوەی ڕەنگە گەرمبوونی جیهان بە ساردییەک جێگەی بگرێتەوە
پەیامی کورد    ...   پووتین : ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی جەمسەری باکوور، سەرەڕای ئەوەی ڕەنگە گەرمبوونی جیهان بە ساردییەک جێگەی بگرێتەوە

ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ووتارێکی پێشکەش بە خوێندکارانی پەیمانگای فیزیا و تەکنۆلۆژیای مۆسکۆ کرد. تێبینی سەرەکی:

🔹ڕووسیا پەرەپێدانی بەلەمی سەهۆڵشکێنەکانی زیاد دەکات.

🔹گەشەپێدانی ڕێگای دەریای باکوور هەم بۆ ووڵاتەکەمان و هەم بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی گرینگە.

🔹درووستکردنی کەشتی سەهۆڵشکێنی ئەتۆمی "سەرکردە" بەپێی پلان بەردەوامە و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٣٠ تەواو بێت.

🔹ڕووسیا بووەتە پێشەنگ لە زۆر بوارەکانی کشتوکاڵ دا، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە.

🔹پێویستە ووڵات نەک هەر لەگەڵ جینات دا بگونجێت، بەڵکوو دەبێت لە پێش ڕکابەرەکانیشەوە بێت.

🔹ڕووسیا پێشینەیەکی زۆر باشی هەیە لە بەخێوکردنی ڕووەک کە ئەمەش شتێکە شانازی پێوە بکەین.