ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا : یەکیتی ئەورووپا گەیشتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیا

Dîroka Belavkirin :
ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا : یەکیتی ئەورووپا گەیشتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیا
پەیامی کورد    ...    ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا : یەکیتی ئەورووپا گەیشتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیا

🔹بەپێی ڕاگەێندراوێکی ماڵپەڕی ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا، ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گازی سرووشتی شل (LNG) و گازی بۆری لە ڕووسیا.

🔹لە ڕێساکەدا پێشبینی قەدەغەکردنی قۆناغ بە قۆناغی هاوردەکردنی گازی سرووشتی شل (LNG) و گازی بۆری لە ڕووسیا دەکات. قەدەغەکردنی تەواوەتی هاوردەکردنی گازی سرووشتی شل (LNG) لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ و هاوردەکردنی گازی بۆری لە پاییزی ٢٠٢٧ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

🔹بە ووتەی کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا، بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ڕووسیا، ئەورووپا زیاتر لە 1.3 ترلیۆن یۆرۆی لەدەست داوە.

🔹ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە بووە هۆی داخستنی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی پێو لە یەکیتی ئەورووپا، ئەمەش هەڵئاوسانی خێراتر کرد و ئەورووپییەکانی ناچار کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان.