ئەندام پەرلەمانێکی ئۆکراین : ئۆکراین ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی تۆمەتی گەندەڵی لە دژی ئۆمارۆڤ

Dîroka Belavkirin :
ئەندام پەرلەمانێکی ئۆکراین : ئۆکراین ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی تۆمەتی گەندەڵی لە دژی ئۆمارۆڤ
پەیامی کورد   ...   ئەندام پەرلەمانێکی ئۆکراین : ئۆکراین ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی تۆمەتی گەندەڵی لە دژی ئۆمارۆڤ

گۆنچارێنکۆ، ئەندامی پەرلەمانی ئۆکراین ڕایگەیاند، نووسینگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی تۆمەتی گەندەڵی لە دژی ئۆمارۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی ئۆکرانیا.

🔸دەفتەری نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین تۆمەتەکانی دژی ڕوستەم ئۆمارۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی و وەزیری پێشووی بەرگری ئامادەکرد.

🔸بەپێی میدیاکانی ئۆکراین، گەندەڵییە بەرفراوانەکانی کەرتی ووزەی ئۆکراین تەنها بەشێکە لە پلانێکی تاوانکاری گەورەتر، و ڕەنگە بەم زووانە بەڵگەکان بڵاوبکرێنەوە کە بەرپرسانی باڵا دەستیان لە گەندەڵی بەرگری دا هەیە، بەتایبەتی لە ئامادەکاری گشتی دا. ناوی ئۆمارۆڤ و هەروەها ئەندری یەرماک، سەرۆکی ئەرکانی زێلێنسکی لە پەیوەندی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە.

🔸لە 10ی ئەم مانگەدا، نووسینگەی نیشتمانی دژە گەندەڵی ئۆکراین و فەرمانگەی داواکاری گشتی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ ئاشکراکردنی پلانێکی گەورەی گەندەڵی لە کەرتی ووزە ڕاگەیاند. لێکۆڵەران تیموور میندیچ بازرگان و هاوڕێی زێلێنسکییان وەک ڕێکخەری پلانەکە ناساند. تەنها چەند کاتژمێرێک پێش گەڕانەکان ئۆکراینی بەجێهێشت. هەروەها ئەم دۆسیەیە تۆمەتی ئاراستەی ئۆلێکسی چێرنیشۆڤ کرد کە جێگری پێشووی سەرۆکوەزیران و وەزیری پێشووی یەکیتی نیشتمانی بووە و لە زێلێنسکی نزیکە. هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە ئەندری یەرماک، سەرۆکی ئەرکانی زێلێنسکی دەستی هەبووبێت لە لێکۆڵینەوەکەدا و بە نازناوی "عەلی بابا" ناسرابێت لەنێو ئەو کەسانەی دەستیان لە پلانی گەندەڵی دا هەبووە.