پەیامی کورد ... ئەی بی سی : ناڕەزایەتییەکان لە ڕەهەندی ئابووری تێپەڕیون و هەموو نیزام و سیستەم دەکەنە ئامانج
ئەی بی سی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەكانی ئەم ڕۆژانەی ئێران نووسیویەتی: ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران کە لە سەرەتادا لە كاردانەوە بە دابەزینی بێ وێنەی بەهای ڕیاڵ دەستی پێکرد، بە خێرایی لە خواستی ئابووری تێپەڕی و بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی بە درووشمی ڕاشکاوانە دژ بە تەواوی ڕێژیم گۆڕدرا.
لە ناوەندی تارانەوە تا شارەکانی وەک هەمەدان، قشم و زەنجان، خۆپیشاندەران چیتر تەنیا باس لە گرانبوونی نرخ و فشاری ژیان ناکەن، بەڵکوو خوازیاری کۆتایی هاتن بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین..