پەیامی کورد ... پاکستان : هێرش کردنە سەر بارەگای پووتین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی
🔸 سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف نیگەرانی ووڵاتەکەی لە هێرشی سەر بارەگای ڤلادێمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاوە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری درووست دەکات.
🔸 شەریف ووتی ؛" پاکستان ئەم بەئامانجگرتنە ئیدانە دەکات و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و حکوومەت و گەلی ئەم ووڵاتە دووپات دەکاتەوە. ئێمە بە تووندی هەر جۆرە توندوتیژییەک ڕەت دەکەینەوە کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی بکات".