بەردەوامیی گواستنەوەی دەستبەسەرکراوانی "داعش" لە سووریاوە بۆ عێراق

Dîroka Belavkirin :
بەردەوامیی گواستنەوەی دەستبەسەرکراوانی "داعش" لە سووریاوە بۆ عێراق
پەیامی کورد- قامیشلۆ... بەردەوامیی گواستنەوەی دەستبەسەرکراوانی "داعش" لە سووریاوە بۆ عێراق

هێزە ئەمریکییەکان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەجبەیەکی نوێی دەستبەسەرکراوانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"یان لە حەسەکەوە بۆ یەکێک لە بنکەکانیان لە گوندەواری پارێزگاکە گواستەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەیان بەرەو عێراق.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، چەندین زرێپۆشی ئەمریکییان بینیوە کە لە دوایانەوە پاسی هەڵگری زیندانیانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە بوون و زرێپۆشی ئەمریکیش لە دوای پاسەکانەوە بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان، پرۆسەی گواستنەوەکە لە سووریاوە بۆ عێراق بە هەردوو شێوازی وشکانی و ئاسمانی ئەنجام دەدرێت و هێزە ئەمریکییەکان سەرپەرشتی دەکەن. شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە دیمەنی پرۆسەکانی گواستنەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "بووەتە دیمەنێکی ئاشنا و باو".

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکادایە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕێکخراوی "داعش" کە لە باکووری سووریا دەستبەسەرن، ئەمەش لە سایەی زیادبوونی نیگەرانییە ئەمنییەکان کە پەیوەندییان بە گۆڕانکارییە سەربازییەکانی ناوچەکەوە هەیە، بەتایبەت دوای ئەو هێرشانەی کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردە ئامانج، و هەوڵەکانی ڕێکخراوەکە بۆ قۆستنەوەی دۆخی ناسەقامگیری بە مەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی.

پرۆسەکانی گواستنەوە هاوکاتن لەگەڵ قۆناغێکی هەستیار کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێیدا تێدەپەڕن، لە سایەی بەردەوامیی هەڕەشە ئەمنییەکان و گۆڕانی هاوسەنگییەکانی بڵاوبوونەوەی سەربازی، ئەمەش وای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە ڕێکاری خۆپارێزی سەبارەت بە دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی "داعش" بگرێتە بەر، کە هێشتا یەکێکە لە ئاڵۆزترین تەحەدا ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.