بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای دەست بەسەرداگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزۆئێللا لە لایەن ئەمریکاوە

Dîroka Belavkirin :
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای دەست بەسەرداگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزۆئێللا لە لایەن ئەمریکاوە
پەیامی کورد    ...   بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای دەست بەسەرداگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزۆئێللا لە لایەن ئەمریکاوە

دوای ئەوەی ئەمریکا لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤، دەستی بەسەر چەند کەشتییەکی نەوتهەگری ڤەنزۆئێللادا گرت نرخی نەوت بەرزبووەوە. 

 ئیدارەی دۆناڵد ترامپ گەمارۆی تەواوەتی بەسەر ئەو نەوتكێشانە دا سەپاندووە كە لە ڤەنزۆئێللاە دێن یان دەچن، هەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی دووشەممە 1ی بەفرانبار نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، کاتژمێر 11:23 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 34 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.6% بۆ هەر بەرمیلێك.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ووڵاتەکەی بەدوای نەوتكێشێكی دیکەدا دەگەڕێت لە ئاوە کراوەکانی نزیک ڤەنزۆئێللا و ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەوە دەبێتە سێیەم ئۆپراسیۆنی لەو جۆرە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا.