بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس: دەبێت حکومەتی سووریا لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات

Dîroka Belavkirin :
بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس: دەبێت حکومەتی سووریا لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات
پەیامی کورد... بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس: دەبێت حکومەتی سووریا گرژییەکان کەم بکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات

جین شاهین، بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە،  داوای لە حکومەتی سووریا کرد گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەم بکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات.

شاهین لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس"، نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی حەلەب و مەترسی فراوانبوونی ئاستی گرژییەکان دەربڕی.

ناوبراو جەختی کردەوە کە پێویستە حکومەتی سووریا گرژییەکان کەم بکاتەوە، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات و گفتوگۆکان دەست پێ بکاتەوە.

لە بەرامبەردا، داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد کە دووبارە پابەندبن بە دانوستانەکان و بەپێی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار کۆتایی بە پرۆسەی تێکەڵبوون بهێنن.