پەیامی کورد ... بەپێی زانیارییەکان فەڕەنسا سەروەت و سامانی ڕووسیا بە بەهای ١٨ ملیار یۆرۆ لە "قەرزی قەرەبووکردنەوە"ی یەکیتی ئەورووپا "دەپارێزێت".
میدیایەکی ڕۆژئاوایی ئاشکرای کرد کە فەڕەنسا سەروەت و سامانی ڕووسیا لە دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن یەکیتی ئەورووپا دەپارێزێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دژایەتی کردنی بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ بەرژەوەندی ئۆکراین .
🔸سەرەڕای ناڕازی بوونی هەندێک لە پایتەختەکانی دیکەی ئەورووپا، پاریس هەر ووردەکارییەکی سەبارەت بەو دامەزراوانەی کە دووەم گەورەترین کۆگای سندوقە بەستووەکانی دەوڵەتی ڕووسیایان لە جیهان دا هەیە، ڕاگرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز؛ فەڕەنسا سەروەت و سامانی ڕووسیا لە دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن یەکیتی ئەورووپا دەپارێزێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، حکوومەتی فەڕەنسا ڕەتیکردووەتەوە ناوی ئەو بانکە ئەهلییانە ئاشکرا بکات کە سەروەت و سامانی دەوڵەتی ڕووسیا بە کۆی گشتی 18 ملیار یۆرۆ بەڕێوەدەبەن، ئەوەش بە ئاماژەدان بە نهێنی.
کۆمیسیۆنی ئەورووپا بەنیازە هەموو ئەو سەروەت و سامانانەی ڕووسیا کە وەک بەشێک لە سزاکانی سەر ڕووسیا بەستراون بەکاربهێنێت بۆ دەستەبەرکردنی قەرزی قەرەبووکردنەوە بۆ ئۆکراین ؛ بەڵام فەڕەنسا دژایەتی ئەم ڕێبازە دەکات.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا ئەگەری یاسایی بەستنی سەروەت و سامانی ڕووسیایان بۆ هەمیشەیی لە ووڵاتانی ئەندام دەست نیشان کردووە.