پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕۆساتۆم : هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر وێستگەی ئەتۆمی نۆڤۆڤۆ
ئەلێکسی لیخاچۆڤ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕۆساتۆم: دوو شەو لەمەوبەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر وێستگەی ئەتۆمی نۆڤۆڤۆرۆنیژ
▫️ ئەلێکسی لیخاچۆڤ زیاتر ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین خراونەتە خوارەوە. پارچە پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیانیان بە سویچبۆردی کارەبایی گەیاندووە، ئەمەش وایکردووە وێستگەکە کارەبا کەم بکاتەوە.
کاری چاککردنەوە و نۆژەن کردنەوە زۆر بە خێرایی و پیشەیی ئەنجام درا. تا کاتژمێر ١١ی بەیانی دوێنێ، کارگەکە گەڕابووەوە بۆ توانای دیزاینی ئەتۆمی.