ترامپ : دیموکراتەکان دۆسیەی ئیپشتاین بەکاردەهێنن بۆ سەرقاڵ کردنی بیروڕای گشتی

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : دیموکراتەکان دۆسیەی ئیپشتاین بەکاردەهێنن بۆ سەرقاڵ کردنی بیروڕای گشتی
پەیامی کورد   ...   ترامپ : دیموکراتەکان دۆسیەی ئاپستەین بەکاردەهێنن بۆ سەرقاڵ کردنی بیروڕای گشتی

🔸 دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دیموکراتەکان هەوڵ دەدەن سەرنجی خەڵک لە کێشە ناوخۆیی یەکان و شکستە سیاسییەکانیان لە کاتی داخستنی حکوومەت دا لابدەن، بە سووتەمەنیکردنی دۆسیەی جێفری ئاپشتەین لە میدیاکاندا.

🔸 ترامپ لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ڕاستی کۆمەڵایەتی" نووسیویەتی؛
دەشڵێت "سەرەڕای بڵاوکردنەوەی 50 هەزار لاپەڕە بەڵگەنامە لەلایەن وەزارەتی دادەوە، دیموکراتەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دۆسیەی ئیپشتاین بخەنەڕوو، ئامانجیان سەرقاڵ کردنیانە لە هەموو دەستپێشخەرییە شکست خواردوو و وێرانکەرەکانیان، بەتایبەتی داخستنی حکوومەت".

🔸 درێژەی بە قسەکانی دا: "حیزبی دێموکرات بەتەواوی پشێوی کەوتووە و نازانن چی بکەن".