پەیامی کورد ... بەیاننامەی ووڵاتانی ئەندامی گرووپی دۆستانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تیرۆر و دەستێوەردانی دەرەکی لە دژی ئێران شەرمەزار دەکات
🔸 بە پێی ڕاپۆرتێک ووڵاتانی ئەندامی گرووپی دۆستانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی فەرمییان بڵاو کردەوە و بە تووندی ئیدانەی کردەوەی ئەم دوایی یەی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کرد لە گۆڕینی کۆبوونەوەی ئاشتیانە بۆ تووندوتیژی لە ئێران.
لەم بەیاننامەیەدا ووڵاتانی ئەندامی ئەو گرووپە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و هاندان بۆ تووندوتیژی و کردەوەی تیرۆریستییان بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پرەنسیپ و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و جەختیان لەسەر پێویستی دەست بەجێ ڕاگرتنی ئەو کارە نایاسایی یانە کردەوە.
🔸 گرووپی دۆستانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای بە تووندی ئیدانەکردنی هەموو جۆرەکانی تیرۆر، بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە لەلایەن توخمە تیرۆریستییەکانی سەر بە ووڵاتانی دەرەوە لە دژی ئێران ئەنجام دەدرێن، هەروەها نیگەرانی قووڵی دەربڕی بەرامبەر بە کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی، لەوانەش منداڵان و هێزەکانی جێبەجێ کردنی یاسا، و لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت.
🔸 شایانی باسە کە ووڵاتانی ئەندامی گرووپی دۆستانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٧ وڵات لەخۆدەگرن کە بریتین لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووسیا، چین، جەزائیر، کوبا، ڤەنزۆئێللا، فەلەستین، نیکاراگوا، ئۆگاندا، بیلاڕووسیا، بۆلیڤیا، زیمبابڤوێ، و چەند ووڵاتێکی دیکە.