بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران و ڤەنزۆئێللا، ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەک دا گرت

Dîroka Belavkirin :
بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران و ڤەنزۆئێللا، ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەک دا گرت
پەیامی کورد    ...   بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران و ڤەنزۆئێللا، ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەک دا گرت

هێزی دەریایی ئەمەریکا، لە نزیک کەنارئاوەکانی ڤەنزۆئێللا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت، ئەمەش وەک هەڵکشانێکی گەورەی کەمپەینی فشاری چوار مانگەی دۆناڵد ترامپ دێت دژی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ئەو ووڵاتە.

دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند، دەستمان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوتهەڵگردا لە نزیک کەنارئاوەکانی ڤەنزۆئێللا دا گرت، لەڕاستیدا گەورەترین کەشتییە کە تا ئێستا دەستی بەسەردا گیرابێت."

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕۆژنامەی 'گاردییەنی'ی بەریتانی، لە زاری 'پام بۆندی' داواکاری گشتی ئەمریکا، بڵاوی کردووەتەوە "FBI  و لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسەوانی کەنارئاوەکانی ئەمریکا، بە پشتیوانی وەزارەتی بەرگری، فەرمانی دەست بەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەیان جێبەجێ کردووە کە بۆ گواستنەوەی نەوتی ڤەنزۆئێللا و ئێران بەکارهاتووە".

بۆندی، ووتیشی: چەندین ساڵە ئەو کەشتییە، لەلایەن ئەمریکاوە سزای لەسەر بووە چوونکە لە تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی قاچاخ تێوەگلاوە کە پشتیوانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەكان دەکا.