پەیامی کورد... تارق مەتری: هیچ گەرەنتی و دڵنیاییەک بۆ لوبنان نییە کە سوپای ئیسرائیل پەرەسەندنی نوێ ئەنجام نەدات
تارق مەتری، جێگری سەرۆکوەزیران، هەبوونی هەر جۆرە گەرەنتی یان دڵنیاییەکی بۆ لوبنان ڕەتکردەوە سەبارەت بەوەی کە سوپای ئیسرائیل پەنا بۆ پەرەسەندنی سەربازیی نوێ نەبات.
مەتری جەختی لەوە کردەوە کە "ئەرکی سەرشانمانە ڕێگە لە هەر بیانوویەکی دوژمن بگرین بۆ دەستدرێژیکردنە سەر لوبنان"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "لیژنەی میکانیزم" دەستی بەو کارە کردووە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی سوپای لوبنان بە ئەرکەکانی بەگوێرەی ئەو پلانە جێبەجێکارییەی کە دایڕشتووە.
مەتری ئاماژەی بەوە کرد کە "لوبنان چووەتە قۆناغێکی نوێ لە مامەڵەی نێودەوڵەتیدا، بەتایبەت لەسەر ئاستی سوپا"، هەروەها ئاشکرای کرد کە "ئامادەکاری دەکرێت بۆ سەردانێکی نزیکی ڕودۆڵف هێکل، فەرماندەی سوپا بۆ واشنتۆن؛ جگە لەوەی ڕەزامەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سازکردنی کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ پاڵپشتیکردنی سوپا، لانی کەم بەڵگەیەکی سەرەتاییە کە پێگەی سوپا وەک پێشتر نەماوە".
هەروەها وتیشی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر ئەو تۆمەتە ئیسرائیلییانە و ئەو قسانە ناگرێتە خۆی کە باسیان لەوە دەکرد سوپای لوبنان دەستکێش و بێدەسەڵات و کەمتەرخەمە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، درکی بەوە کردووە کە سوپا سەرەڕای توانا سنووردارەکانی، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات".