پەیامی کورد ... تام تۆگێندهات : ئەم ڕێژیمە گەیشتووەتە كۆتایی ڕێگاو و جارێکی تر هەرگیز شەرعیەتی نابێت
تام تۆگێندهات، نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا و وەزیری پێشووی ئاسایشی ئەو ووڵاتە، بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی ئێستا ووتی : ئەم ڕێژیمە گەیشتووەتە کۆتایی و هیچ ڕێگەیەک نییە بتوانێت شەرعیەتی خۆی وەربگرێتەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەوەی ئێستا شاهیدین، دەست و پێ لێدانی کۆتایی دەسەڵاتێکی دڕندەیە”. تۆگێندهات زیادی کرد: وەک ئەوەی كە جێری بە دروستی وتوویەتی، ئەم ڕژێمە لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا هەزاران و هەزاران کەسی کوشتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، كۆتایی هەرچی زووتری ئەم دۆخە پێوستە، بە ووتەی ئەو، ئەو ئەمرە لانیکەم دەتوانێت گیانی خەڵک ڕزگار بکات.