پەیامی کورد ... ترامپ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ "پڕچەک و ئامادەین"
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، ئەگەر خۆپێشاندەران بکوژن ئەوە بەهانایانەوە دەچن.
رۆژی هەینی، ٢ی جانیوەری ٢٠٢٦ بەرامبەر ١٢ی بەفرانبار دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند، "ئەگەر ئێران تەقە بکات و بە تووندوتیژی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز بکوژێت، کە ئەمە نەریتی ئەوانە، بە دڵنیایی یەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هانایانەوە دێت". دەشڵێت، "ئێمە ئامادە و پڕچەکین و ئامادەی جووڵەین".