پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەڕەشەکانی ئەمریکا پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتین
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر ئێران "بە بیانووی پەرۆشی بۆ گەلی ئێران"، پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە پێشتر ترامپ هۆشداری دابوو کە ئەگەر ئێران وەک هەمیشە تەقە لە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بکات و بە تووندوتیژی بیان کوژێت، ئەوە واشینتۆن بۆ بەهاناوەچوونیان دەستوەردان دەکات.