تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهاتەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەکەین

Dîroka Belavkirin :
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهاتەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەکەین
پەیامی کورد    ...   تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا : بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهاتەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەکەین.

داوا لە لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل و موڵک و ماڵیان لە حەلەب، بخەنە سەرووی هەموو شتێکەوە.

ئێمە ئامادەین بۆ ئاسانکاری کردنی هەوڵەکانی کەم کردنەوەی گرژییەکان و پێدانی دەرفەت بە سووریا و گەلەکەی، تاکو ڕێگەی گفتوگۆ هەڵبژێرن لەبری پەرتەوازەیی.

داهاتووی حەلەب و سوریا موڵکی گەلەکەیەتی و پێویستە بە ڕێگەی ئاشتییانە داڕێژرێت، نەک بە تووندوتیژی.

داوا لە حکوومەتی سووریا، هەسەدە، و هەموو لایەنە چەکدارەکان دەکەین شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن.