پەیامی کورد ... تێد کرووز : ئەمریکا و ترامپ لەگەڵ خەڵكی ئێران وەستاون
تێد کرووز، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریكا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا ڕوو لە خەڵكی ئێران، ستایشی ڕاپەڕینی ناڕەزایەتی و خۆڕاگرانە لە بەرامبەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کرد.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە "ئازایەتی ئەفسانەیی" خەڵكی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی خامنەیی، ووتی : دەمەوێت لەگەڵ خەڵكی ئێران قسە بکەم؛ خەڵكێك کە ڕاپەڕین و بۆ گەیشتن بە ئازادی، ئازایەتییەکی بێ هاوتایان لە خۆیان نیشان دا. ستایشی ئازایەتی ئێوە دەكەم.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات و زیادی كرد: پێویستە بزانن کە ئەمریکا لەگەڵ ئێوە وەستاوە و دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریكاش لە پشتتان وەستاوە، ئەو ستەمکارانە لە بەرامبەر ئازایەتی بێ هاوتای ئێوەدا دەکەون.