​​​​​​​تێد کرووز : لە ٦ مانگی داهاتوودا دەتوانین ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ببینین

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​تێد کرووز : لە ٦ مانگی داهاتوودا دەتوانین ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ببینین
پەیامی کورد    ...   تێد کرووز : لە ٦ مانگی داهاتوودا دەتوانین ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ببینین


ئەندامێكی سێنای ئەمریکا دەڵێ لە دۆخێکی گرینگ داین و لە شەش مانگی داهاتوودا دەتوانین ڕووخانی دەسەڵاتەکانی ئێران، ڤەنزۆئێللا و کووبا، وەک سێ ڕێژیمی دژی ئەمریکا ببینین،
تێد کرووز بەئاماژە بە هەڕەشەی ترامپ سەبارەت بە ئەنجامی کوشتنی ناڕازییان لە ئێران گوتی، ئەگەری هێرشی نیزامی هەیە.

کرووز ڕایگەیاندووە کە هێرشی نیزامی بە واتای ناردنی هێز نییە و دەتوانێت تۆپبارانکردن بێت.

ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە بە ئاماژە بە قسەی ترامپ کە وتوویەتی کاتی ئەوە هاتووە بەدوای ڕێبەرێکی نوێ بۆ ئێران بین ووتی ; ئەمە زۆر گرینگە لەبەر ئەوەی پێشتر ترامپ بە ڕوونی باسی لە گۆڕینی ڕێژیمی ئێران نەکردبوو.