جان فێتەرمەن : من بە تەواوی پشتگیری لە بڕیارەکەی ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەكەم

Dîroka Belavkirin :
جان فێتەرمەن : من بە تەواوی پشتگیری لە بڕیارەکەی ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەكەم
پەیامی کورد    ...   جان فێتەرمەن : من بە تەواوی پشتگیری لە بڕیارەکەی ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەكەم

لە ووتووێژێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، سیناتۆری دیموکراتەکان جان فێتەرمەن، سیاسەتمەداری ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر هەنگاوی سەربازی دژ بە ڕێژیمی ئێران بە پێویست بزانرێت، بە دڵنیایی یەوە پشتیوانی لە بڕیارەکەی ترامپ بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی لەو شێوەیە دەكەم.

لە ووڵامی پرسیاری سی ئێن ئێن سەبارەت بە پشتیوانی کردن لە هێرشی سەربازی دژ بە ڕێژیمی ئێران بە هۆی کوشتنی خۆپیشاندەران ووتی : بەڵێ بۆ ڕەهایی. بە تەواوی. ئەگەر بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەو كارە درووستە، من سەد لە سەد پشتگیری لێدەکەم. پێموایە من تاکە دیموکرات بووم کە ساڵی ڕابردوو بە تەواوی پشتیوانیم لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.

ئەم سیناتۆرە دێموکراتە پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگەیاندبوو و نووسیبووی: ئەم ناڕازیی یە ئازایانە شایەنی پشتیوانی تەواوی ئێمەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ڕژێمە تووندوتیژ و سەرکوتكەرە بشکێنن.