دوایین دۆخی جمووجووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، بە پشت بەستن بە داتای گشتی

Dîroka Belavkirin :
دوایین دۆخی جمووجووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، بە پشت بەستن بە داتای گشتی
پەیامی کورد    ...   دوایین دۆخی جمووجووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، بە پشت بەستن بە داتای گشتی :

🔻وادیارە تەرکیزی چالاکییەکانی گواستنەوەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە بنکەی هێزی ئاسمانی ڕۆبێرت گرای لە ویلایەتی تەکساسەوە بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی کادێنا گۆڕاوە. لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ فڕۆکەی گواستنەوەی جۆری سی-١٧ی ئەمریکی لە بنکەی هێزی ئاسمانی کادێنا بەرەو بنکەی هێزی ئاسمانی ئێلمندۆرف لە ئەلاسکا و بنکەی هێزی ئاسمانی سپانگداهلم لە ئاڵمانیا گەشتیان کردووە بۆ ئەوەی لە ناوچەکە جێگیر بکرێن. شایەنی باسە بنکەی هێزی ئاسمانی کادێنا شوێنی فەوجی یەکەم و فەوجێکی بەرگری ئاسمانی یەکەمی سوپای ئەمریکایە و فەوجی یەکەم سیستەمی MIM-104 پاتریۆت بەڕێوەدەبات.

🔻هەروەها 5 فڕۆکەی تری گواستنەوەی جۆری C-17 لە بنکەی هێزی ئاسمانی ڕۆبێرت گرایەوە گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانی شەهید مەوفەق ئەلسووڵتی ئوردن. جگە لەوەش، چەندین گەشت لە بنکەی هێزی ئاسمانی ڕۆزڤێڵت ڕۆدزەوە بۆ ئوردن بیندراون، کە لەوانەیە شەش فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ئەی هەڵبگرن.