پەیامی کورد ... ئۆکراین سوپای پاسدارانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەكانەوە
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکراین، بە بڵاوكردنەوەی پۆستێك بە زمانی فارسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەكانەوە. ناوبراو نووسیویەتی، ئەو بڕیارە لە كاردانەوە بە "كوشتنی زۆر"ی هاووڵاتییان بە دەستی حکوومەتی ئێران و ئەو "سەرچاوە زەبەلاحانەی" کە بۆ بڵاوکردنەوەی شەڕ و توندوتیژی لە سەرانسەری جیهاندا خەرجی دەکات، دراوە.
ناوبراو لەو پۆستەدا بە ئاماژەدان بە دەستنیشان کردنی سوپای پاسداران لەلایەن یەکیتی ئەورووپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، نووسیویەتی: "لە ئۆکراین بڕیارێکی لەو شێوەیەمان داوە و ئەم ڕێکخراوەمان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. بۆ ئێمە ئەم بابەتە کۆتایی هاتووە، هەموو تیرۆریستانی جیهان شایەنی هەمان مامەڵە و ئیدانەکردنی وەك یەكن - هیچ یەك لەوانە نابێ سەربکەون."