پەیامی کورد ... دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە کاتی "مەشقی ئۆپراسیۆن"دا کوژران.
کەناڵەکانی سەر بە سوپای پاسداران ڕایانگەیاند کە لە میانەی "مەشقێكی ئۆپراسیۆن"دا، دوو ئەندامی زەمینی سوپای پاسداران بە ناوەکانی عەبدۆلحسێن چراغی و حسێن شەربەتی لە کاتی "ئەنجامدانی ئەرکێک دا" لە "ڕووداوێک" كوژراون.
هەواڵە بڵاوکراوەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی جۆری ڕووداوەکە و شوێن و ووردەکارییەکانی مەشقەکە نەخستووەتەڕوو.